ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتی تەکنیکی هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە لە هەولێر، سلێمانی و بازیان ڕاوەستاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی گازی سروشتی لەلایەن کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و بازیان ڕاوەستاوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دان، کە بڕیارە تا کاتژمێر 6:00 ئێوارە چارەسەر بکرێت."