گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەفتەی داهاتوودا

كەشوهەوای كوردستان: گەرمایەكی دوو رۆژە و بەدوایدا شەپۆلێكی سارد

2021.10.01 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
كەشوهەوای كوردستان: گەرمایەكی دوو رۆژە و بەدوایدا شەپۆلێكی سارد

ناس كورد_

سەرچاوە كەشناسییەكان ئاشكرای دەكەن لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرم نزیك لە گەرمای هاوین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەدوایدا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن بەهۆی بارستە هەوایەكی فێنكەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە پەیجی "كەشوهەوای هەرێمی كوردستان" لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی تشرینی یەكەمی 2021) ڕوونیدەكاتەوە دوو ڕۆژی سەرەتای هەفتە کەشوھەوایەکی نیمچە ھاوینەی دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکە و لە شەممەدا پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمدا بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە. 

 

بەگوێرەی ئەم پێشبینییە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبن: سلێمانی ٣٥ پلە ، ھەولێر ٣٦ پلە ، دھۆک ٣٤ پلە ، ھەڵەبجە ٣٥ پلە ، کەرکوک ٣٨ پلە،  لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٠ تا ٤١ پلەی سیلیزی لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلە ئەبێت. 

 

لە بڵاوكراوەیەكی تردا هەر ئەمڕۆ پەیجە كەشناسییەكە دەڵێت "دوا بەدوای گەرمای دوو ڕۆژی ئایندە بارستە ھەوایەکی ساردیش لە ئەوروپاوە ڕوو دەکاتە ناوچەکە، بەجۆرێك لە رۆژانی سێشەمە تا هەینی بارستە ھەوایەکی تا ڕادەیەک سارد لە ئەوروپاوە ڕوو دەکاتەوە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەسەر پلەکانی گەرما دەھێنێت.

 

بەگوێرەی پێشبینییەكان لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٢٧ تا ٣١ پلەی سیلیزی لەناوچەکانی گەرمیان بۆ نێوان ٣٣ تا ٣٤ پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە لەشەوانی ئەم ماوەیەدا کەش و ھەوا زیاتر سارد دەبێت و لەناوچەکانی گەرمیانیش بەھەمان شێوە لەشەواندا ھەست بە سەرما دەکرێت .