ناس کورد-
سەرهەڵدانی قەیرانێكی سەختی كارەبا لە وڵاتی چین مەترسییەكی گەورەی دروستكردووە لەسەر شمەك و بەرهەمی جیهانی و پێشبینی دەكرێت كاریگەریی خراپ لەسەر نرخی هەندێكیان دروست بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راپۆرتی بلومبێرگ كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی تشرینی یەكەمی 2021 قەیرانی كەمبوونەوەی كارەبا و بچڕانی وزە لە كاتێكدایە كە كێشەی پارچەی ئەلەكترۆنی و دواكەوتنی بارەكان هەیە بۆ كارگەكان لە جلوبەرگەوە تا دەگاتە یاری منداڵان، ئەمە جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی كەرەستەی خاو.
قەیرانەكە لە 20 هەرێمی چین لەكۆی 31 سەریهەڵداوە و لەم ناوچانە كارگەكان ناچاربوون بەرهەمهێنان ڕابگرن بەهۆی نەبوونی كارەبا و هەمان شت بۆ ملیۆنەها ماڵی چینی هەروا بووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی گاردیان و بلومبێرگ ئەو كەرتانەی گرانبوون و كێشە دەیانگرێتەوە بەهۆی كارەبا زیاتر بریتین لە قوماش بەتایبەت پۆلستەر و نایلۆم چونكە هەندێ كارگە هەفتەی سێ رۆژ كاریان كردووە. هەروەها باس لەوەش دەكەن ئەلەمنیۆم و پۆڵا كێشەی كەمی بەرهەمهێنان و زۆری تیچوونیان بۆ دروست بووە.
كێشەكانی چین جگە لە كەمبوونەوەی سەرچاوەی وزەی كارەبا، لێكەوتەكانی كۆرۆنا و گەمارۆی هەندێ وڵاتی وەك ئوستورالیایە كە بەهۆی ناكۆكی لەسەر لێكۆڵینەوە لەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی كۆرۆنا كێشەی سیاسییان لەگەڵ پەكیندا بۆ دروستبووە.