ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نزمترین ئاست دابەزی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە 30 ئەیلول ساڵی ئاوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، ئەمڕۆ ساڵی نوێ دەستی پێ کرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەهۆی وشکەساڵی و کاریگەری گرتنەوەی ئاو لە دیوی ئێرانەوە، لە بەنداوی دەربەندیخان ڕێکۆردی کەمترین داهاتی ئاو لە 2020_2021 تۆمار کرا کە 902 ملیۆن مەتری سێجا بوو."