ناس کورد-
پاش نزیکەی دوو هەفتە لە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان بەڕووی کوڕاندا لە ئەفغانستان، تائێستا ڕێگە بە کچان و مامۆستایانی ژن نەدراوە بگەڕێنەوە بۆ خوێندن و بەوهۆیەوە دەستیان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان کردووە، بەڵام تاڵیبان تەقەیان بەسەردا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەفغانستان، بەشێک لە کچان و ژنانی ئەفغانی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای بە دروشمەکانی، "قەڵەمەکانمان مەشكێنن، کتێبەکانمان مەدڕێنن، خوێندنگەکانمان دامەخەن." داوای گەڕانەوە بۆ خوێندنگە دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەش تاڵیبانی نیگەران نیکردووە و بەهۆیەوە تەقەی هەڕەمەکی بەسەر ژنان و کچانی خۆپیشاندەردا دەکەن.
ئەگەرچی لە سەرەتای گەڕانەوەیدا بۆ سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان، تاڵیبان ڕایگەیاند کە گۆڕاوە بەرامبەر مافەکانی ژنان و ڕێگە بە خوێندنی کچان دەدات، بەڵام تائێستا ڕێگەی بە کچان نەداوە بگەڕێنەوە بۆ خوێندن و دەڵێت، نابێت تێکەڵی کوڕان ببن.