ناس کورد-
درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو بومەلەرزە باشوری ئێرانی هەژاند کە بەشێوەیەک بەهێزبوون هاووڵاتیانی ناوچەی بوشەهر تا بەرەبەیان لە دەرەوە مانەوە و ماڵەکانیان جێهێشتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو بومەلەرزە کە گوڕی هەردووکیان زیاتر بووە لە پێنج پلە بە پێوەری ڕێختەر، ناوچەی بوشەهریان لە باشوری وڵاتەکە هەژاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکان بوونەتە هۆی ترساندنی هاووڵاتیانی ناوچەکە و تا بەرەبەیان ماڵەکانیان جێهێشتووە و نەچوونەتە ماڵەکانیان.
بوشەهر ئەو ناوچەیەیە کە وێستگە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لێیە و تائێستاش نازانرێت زیانەکانی بومەلەرزەکە چی بوون.