گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكەوتەیەكی تری توشبوون بە كۆرۆنای نوێ ئاشكرا كرا

2021.09.30 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
لێكەوتەیەكی تری توشبوون بە كۆرۆنای نوێ ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

هەندێك لە توشبووانی نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا سكاڵای گۆڕینی رەنگی قژ و وەرین و دواكەوتنی گەشەی مووی سەر دەكەن و پزیشكەكانیش دەڵێن هۆكاریتری نییە جگە لە توش بوون بە ڤایرۆسەكە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی فونتانكا لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات هەندێ لە توشبووانی نەوەی نوێی كۆرۆنا ڕەنگی قژیان لە زەردەوە گۆڕاوە بۆ زەردباو، شارەزایانیش پێیان وتوون هۆكاری تر نییە جگە لە توشبوون بە نەخۆشییەكە. 

 

ئاژانسی سبۆتنیكی روسی باس لەوە دەكات ئەگەرچی نمونەكان بەرچاون بەڵام هێشتا لێكدانەوەی زانستی بڕواپێكراو لەوبارەیەوە بڵاو نەكراوەتەوە و كاریگەریی كۆرۆنا لەسەر ڕەنگی قژ زیاتر خەمڵاندنە.