ناس کورد-
لێپرسراوی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە پێویستیان بە ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە و مەترسییان لەسەرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. هێرش حەیدەر، لێپرسراوی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "پرسیارێکی زۆرمان بۆ یەت سەبارەت بە ژەمی سێیەمی ڤاکسین."
ڕوونیکردووەتەوە، بەگوێرەی دوایین ڕێنمایی تەندروستیی جیهانی، ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دوای شەش مانگ بۆ ئەوانەی ترسی توشبوونیان زۆرە بەکاردەهێنرێت کە ئەمانەن:
- ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە.
- بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ، شەکرە یان قەڵەوییان هەیە و تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵە.
- بۆ کارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و دوکاندارەکان