گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نهێنی: ترەمپ بە پۆتینی وت چەند خولەكێك توند دەردەكەوم بەرامبەرت

2021.09.30 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنی: ترەمپ بە پۆتینی وت چەند خولەكێك توند دەردەكەوم بەرامبەرت

ناس کورد- 

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاوی كردەوە كتێبێكی نوێ لەبارەی سەردەمی ترەمپ ئەوە دەردەخات سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بە سەرۆكی روسیای وتووە چەند خولەكێك لە بەرامبەر كامێرا توند دەبم بەرامبەرت و دواتر بەدڵی خۆمان قسە دەكەین. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئەیلولی 2021) لەزاری یەكێك لە بەشدارانی كۆبوونەوەكەوە ئەوەی دركاندووە كە ترەمپ بە چرپە بۆ پۆتینی وتووە چەند خولەكێك لەبەردەم كامێرا توند دەبم بەرامبەرت و دواتر بەدڵی خۆمان ئاسایی قسە دەكەین و "خۆت دەزانیت بۆچی". 

 

رۆژنامەكە ئەوەشی وتووە ئەم بەسەرهاتە پاش كۆبوونەوەی ترەمپ و پۆتین بووە لە لوتكەی ئۆساكا (2018) پاش چەند مانگێكی كەم لە دەرچوونی راپۆرتی مولەر كە باسی پەیوەندی ژێربەژێری پۆتین و ترەمپیان كردووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی. 

 

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات پۆتین وەرگێڕێكی كچی جوانی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی سەرنجی ترەمپ رابكێشێت چونكە ترەمپ بەو جۆرە قەدو باڵایانە سەرسام بووە.