گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵگە؛ فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەخرێن

2021.09.30 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەخرێن

ناس کورد- 

بەگویرەی نوسراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، بەهۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دادەخرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسراوەکە کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) دەرچووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیایدا هاتووە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی (بەغدا، نەجەف، بەسڕە، هەولێر و سلێمانی) لە کاتژمێر 9:00ی شەوی 9ی تشرینی یەکەمی 2021 تا کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 11ی هەمان مانگ دادەخرێن." 

 

ئەو ڕێکارەکەش بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراق لە ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021.

 

e8219d4c93f6c55c6b10fe6bfe997c6c.jpge8219d4c93f6c55c6b10fe6bfe997c6c.jpg