ناس کورد-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی کارتی دەنگدانی پیاوێکی بەتەمەن کە تەمەنی زیاتر لە سەدەیەکە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەوە ڕاستە و پیاوەکە لە ژیاندا ماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵاوبوونەوەی کارتی دەنگدانی پیاوێکی بەساڵاچوو لە نەینەوا کە لەدایکبوونی ساڵی 1909یە تەمەنی 112 ساڵە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و بووەتە جێگەی گومان.
لەوبارەیەوە، نیبراس ئەبوو سۆدا، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، ئەو حاڵەتە ڕاستە و ئەو پیاوە بەساڵاچووە ناو و وێنەی لە تۆماری بایۆمەتریی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی وێنەکەی پیاوەکە زۆر بەتەمەن دەردەکەوێت."