گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پیاوێك پاش مانگێك لە گەستنی شەمشە كوێرە گیانی لەدەستدا

2021.09.30 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێك پاش مانگێك لە گەستنی شەمشە كوێرە گیانی لەدەستدا

ناس كورد-

بەرپرسانی تەندروستی ویلایەتی ئەلینوی ئەمەریكا رایانگەیاند، پیاوێك بە نەخۆشی "سەگ" گیانی لەدەستدا پاش ئەوەی مانگێك بەر لە ئێستا شەمشەمە كوێرەیەك گواستییەوە بۆی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی سی ئێن ئێن كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئەیلولی 2021) هاوڵاتییەكی ئەمەریكی كاتێك بەخەبەر هاتووە، شەمشەمە كوێرەیەك لەسەر گەردنی بووە لەماڵەكەی، بەهۆی ئەوەشی ئەو باڵندەیە هەڵگری نەخۆشی سەگ بووە، گواستوویەتییەوە بۆی و پاش مانێگ لە ئازاری لا مل و كەمتەرخەمی لە وەرگرتنی چارەسەر گیانی لەدەست داوە. 

 

بەرپرسانی تەندروستی باس لەوەش دەكەن لەپاش 1954 ئەمە یەكەم كەسە لەو ویلایەتە بە نەخۆشی سەگ بمرێت كە كوشندەیە. لەپاش ئەم رووداوەش دیسان مشتومڕ و خەمڵاندن سەریهەڵداوە لەسەر ئەگەری گواستنەوەی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ لە رێگای شەمشەمە كوێرەوە.