ناس کورد-
داوایەك هەیە لە 60 پەرلەمانتاری عێراقەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەگژاچوونەوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دانیشتنێك گرێ بدات و ئەمەش دەبێتە كۆتا دانیشتنی خولی چوارەم كە دەكەوێتە 10 رۆژ بەر لە هەڵبژاردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەدر زیادی لە هاوپەیمانێتی سائیرون لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئەیلولی 2021) دەڵێت 60 پەرلەمانتار داوای دانیشتنێكی نائاسایی دەكەن لەبارەی بانگەوازەكان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمەش لەپاش كۆنگرەكەی هەولێرەوە لە رۆژی هەینی ڕابردوو.
ئەم پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات چەندین یاسا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆكراوە و هەندێكیشیان لە قۆناغی دەنگدانن بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانەوە لە دانیشتنەكان دەكەونە خولی داهاتوو دەرفەتی ئەوە نییە لەم خولە دەنگیان لەسەر بدرێت.