ناس كورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە هێزە عێراقییەکان دەیانویست مەسعود بارزانى دەستگیربکەن و دواتر لەسێدارەى بدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیداد بارزانى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لە سیدەکان وتى "لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە هێزە عێراقییەکان دەیانویست بچێتە هەولێر و بارزانى دەستگیر بکەن".
وتیشى "هەروەها دەیانویست بارزانى بەدەستگیرکراوى ببەنە بەغدا دادگایی بکەن و لەسێدارەى بدەن".
باسى لەوەشکرد، بەرگرى پێشمەرگە لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەر هاوسەنگى گۆى و رێگریکرد لە هەڵوەشاندنەوەى قەوارەى هەرێم.