گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەمەریکا

نزیکەى 200 فەرمانبەر بەهۆى وەرنەگرتنى ڤاکسینەوە دەرکران

2021.09.29 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 200 فەرمانبەر بەهۆى وەرنەگرتنى ڤاکسینەوە دەرکران

ناس کورد-

 

175 فەرمانبەرى تەندروستى لەچەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکى ئەمەریکى لە ویلایەتى نۆرس کارۆلینا دەرکران، بەهۆى پابەندنەبوونیان بە وەرگرتنى ڤاکسینەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دامەزراوەى "نوفانت هیلس" ى ئەمەریکى کە بەرپرسە لەچەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکى تەندروستى رایگەیاند، هۆکارى دەرکردنى ئەو فەرمانبەرانە ئەوە بووە کە رەتیان کردوەتەوە پابەندى سیاسەتى وەرگرتنى ڤاکسینى ناچار بن کە لەلایەن رێکخراوەکەوە پەیڕەو دەکرێت، ئەوەش بەپێی پێگەى "حورە".

 

بەپێی ئامارى دامەزراوەکە کە هەفتەى رابردوو بڵاویکردەوە، 375 فەرمانبەر لە 15 نەخۆشخانە و800 نۆرینگە خۆیان نەکوتاوە بەو هۆیەوە دەردەکرێن ئەگەر لەماوەى پێنج رۆژدا خۆیان نەکوتن.