گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەیەکى سەرەکیان داخست

ژمارەیەک هاوڵاتى لەسنورى کۆیە رژانە سەرشەقام

2021.09.29 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک هاوڵاتى لەسنورى کۆیە رژانە سەرشەقام

ناس کورد-

 

ژمارەیەک هاوڵاتى ناڕازیی لەسنورى کۆیە رژانە سەر شەقام  ڕێگەیەکى سەرەکیان بۆماوەیەک داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرباز جەلیزادە مامۆستای ئاینی و ئەندامى دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکەی کۆیە-هەرمۆتە بە"ناس کورد"ی ڕاگەیاند "ئێمە دانیشتوانی پێنج گەڕەکین، ئەو ڕێگەیەی داوا دەکەین بۆمان قیرتاو بکەن تەنها 100مەترە، هاوین لەبەر تۆز و زستان لەبەر قوڕولیتە ژیانمان نیە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "تا داواکاریەکەمان جێ بەجێ نەکەن ئەو ڕێگەیە ناکەینەوە بەڕووی شۆفێراندا".

 

دەرباز جەلیزادە وتیشى "ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر هاتوەتە کۆیە بایی ملیارێک و300 ملیۆن بەردی بناغەی پرۆژەی داناوە، نایەت کێشەی پێنج گوند چارەسەر بکات کە لە2011 ەوە دەستی دەستیمان پێ دەکەن".