گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە

پارتى: بۆ هەڵبژاردنى کەرکوک بەڵێنێکمان لەیەکگرتوو وەرگرت

2021.09.29 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: بۆ هەڵبژاردنى کەرکوک بەڵێنێکمان لەیەکگرتوو وەرگرت

ناس کورد-

 

کاندیدێکى پارتى لەکەرکوک رایگەیاند، یەکگرتوو بەڵێنى پێداون رێگرى نەکات لەوەى ئەندامەکانى لەو پارێزگایە دەنگ بەئەوان بدەن، بەڵام یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە هیچ بەڵێنێکی دابێت لەو بارەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا کاندیدى پارتى لە کەرکوک لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى پارتى ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، سەردانى یەکگرتووى ئیسلامى کردووە و ئەوانیش بەڵێنیان پێداوە ڕێگرى نەکەن لەهیچ ئەندامێکیان کە دەنگ بەکاندیدانى پارتى بدەن.

 

وتیشى "بابەتەکە ڕێککەوتن نییە و تەنها بەڵێنە، ئێمە چاومان لەدەنگەکانى یەکگرتووە کە بەشێکى بۆ ئێمە بێت".

 

لەبەرانبەردا مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو لە روونكردنەوەكەیدا رایگەیاند " ئێمە هیچ بەربژێرێكمان نەبووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لە كاتی سەردانی ئەو كاندیدەی پارتیش وتومانە سانسۆرمان لەسەر هیچ كاندیدێك نییە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان نەداوە كە لە كەركوك دەنگ بە چ لایەن و كاندیدێك بدەین و چاوەڕێی بڕیاری مەركەزی حیزبەكەمان دەكەین".

 

یەکگرتووى ئیسلامى لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا لەسنورى پارێزگاى کەرکوک هیچ کاندیدێکى نییە و تا ئێستاش بەفەرمى پاڵپشتى بۆ هیچ کاندید و لیستێک رانەگەیاندووە.