ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان وەڵامى قوباد تاڵەبانى دایەوە کە سوێندى خواردبوو پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆى نابینێت کە"ببێتە ئاغا و کوێخا" بەسەر خەڵکى کوردستانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێڤیدار ئەحمەد ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "قەسەم بە خوا پارتی ھەر گەورە دەبێت، ھەر كەس و لایەنێكیش، دژایەتی پارتی بكات، گەورە نابێت".
پێشتر قوباد تاڵەبانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى لەبانگەشەى حزبەکەیدا لەگەرمیان وتى "دەنگدان بە لایەنە بچووک و بێ کاریگەرەکان وەک ئەوەیە ناڕاستەوخۆ خەڵک دەنگبداتە پارتى".
هەروەها روویکردە لایەنگرانى لیستەکەى و وتى "ئایا پێتان خۆشە پارتى ببێتە ئاغا و کوێخا بەسەر خەڵکەوە، قەسەم بەخوا پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆى نابینێت کە لەبەغدا و هەرێمیش قسە هەر قسەى خۆى بێت".
ئەو قسانەى قوباد تاڵەبانى لە چوارچێوەى توندبوونەوەى شەڕى بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتیدایە بەتایبەت لەدواى قسەکانى رۆژى یەکشەممەى نێچیرڤان بارزانى کە جەختیکردەوە "تەنها حساب بۆ پارتى دەکرێت".