گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’ململانێ لەسەر 25 ملیۆن دۆلار قازانج’’ لە پێنجوێن..پەرلەمانتارێک وردەکاریی ئاشکرادەکات

2021.09.29 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’ململانێ لەسەر 25 ملیۆن دۆلار قازانج’’ لە پێنجوێن..پەرلەمانتارێک وردەکاریی ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، چەند کەسێک ململانێیانە لەسەر عەلوەی پێنجوێن کە قازانجەکەى  25 ملیۆن دۆلارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پەرلەمانتارە لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەى قوباد تاڵەبانى کردووە داوا دەکات دروستکردنى ئەو عەلوەیە بکرێتە بەڵێندەرایەتی کە بەوتەى ئەو، بە (٤.٥ ملیۆن دۆلار) باشترین و مۆدێرین ترین عەلوە دروستدەکرێت. بەڵێندەر کەی پرۆژەکەی تەواوکرد پارەکەی وەردەگرێت و عەلوەکان دەفرۆشرێت و حکومەتیش (٢٥.٥ ملیۆن دۆلار) قازانج دەکات.. ئەم پارەش گەورەترەین خزمەگوزاری بۆ سنورەکە پێدەکرێت.

 

دەقى یاداشتەکە:

 

بەڕێز  قوباد تاڵەبانی

دڵنیام ئاگاداری ململانێ و بەریککەوتنەی کە چەند کەسێک گوایە نفوسیان ھەیە لەسەر عەلوەی پێنجوێن دەیکەن، ھەڕەشە لە خەڵک دەکەن! شەڕەکە بۆ قازانجی (٢٥ ملیۆن دۆلارە) لەسەر حسابی خەڵکی پێنجوێن!

چۆن؟

ئەم عەلوە ٣٠ ھەزار مەتر دوجایە، ئەگەر ٥٠٪‏ بکرێتە عەلوەو ئەوی دیکەش خزمەتگوزاری بێت، شوێنی ھەر عەلوەیەک (١٠٠ مەتر بێت)، نرخی ھەر یەکەیەکی ١٠٠ مەتری بەلای کەم(٢٠٠ ھەزار دۆلارە) و تێچونی دروستکردی بە ھەمووی خزمەتگوزاری (٣٠ ھەزار دۆلارە) واتە: ھەر عەلوەیەک (١٧ دەفتەر)  قازانج دەکات و ١٥٠ عەلوەش  دەفرۆشرێت..

 

کۆی قازانج  (٢٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلارە)!

 

ئەم پارەیە کە بەزمانی گشتی کە (٢٥٥٠ دەفتەر دۆلارە) بۆ نەکرێتە خزمەتگوزار بۆ پێنجوێن؟

چۆن؟

بیکە بە بەڵێندەرایەتی بە (٤.٥ ملیۆن دۆلار) باشترین و مۆدێرین ترین عەلوە دروستدەکرێت. بەڵێندەر کەی پرۆژەکەی تەواوکرد پارەکەی وەردەگرێت و عەلوەکان دەفرۆشرێت و حکومەتیش (٢٥.٥ ملیۆن دۆلار) قازانج دەکات.. ئەم پارەش گەورەترەین خزمەگوزاری بۆ سنورەکە پێدەکرێت..

 

ئایا ئەمە دەکەن بۆ خزمەتی خەڵک؟ یان چەند کەسێک لەسەر حسابی خەڵک دەکەنە ملیۆنێر و سوڵحیان بۆ دەکرێت  ڕێککەون و ئەم پارە بەش بکەن!!

 

عەلی حەمە ساڵح