گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەكەم كاردانەوەی كازمی لەسەر پەیامەكەی سیستانی

2021.09.29 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم كاردانەوەی كازمی لەسەر پەیامەكەی سیستانی

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختى لە پابەندی دەزگاكانی دەوڵەت کردەوە بە پاراستنی هەڵبژاردن، ئەوەش لەیەکەم کاردانەوەیدا بەرانبەر پەیامەکەى سیستانى لەبارەى هەڵبژاردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەوە بەیاننامەی سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی و ناوەڕۆكە نیشتمانییەكەیمان وەرگرت".

 

دەشڵێت "جەخت لە پابەندی دەزگاكانی دەوڵەت دەكەینەوە بە پاراستنی هەڵبژاردن و داوای پابەندی بە ڕێكارەكان لە كاندیدان و بەشداری فراوان و هەڵبژاردنی دروستیش لە دەنگدەران دەكەین".

 

عەلى سیستانى ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە لەپێنج خاڵدا هەڵوێستى خۆى لەبارەى هەڵبژاردن رونکردەوە کە ئەمانەن:  

  

ـ مەرجەعیەتی نەجەف هانی بەشداریكردنی بەرپرسانە دەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوو كە سەرباری هەموو كەموكوڕییەك رێگای ئاشتەوایی پەڕاندنەوەی وڵاتە بۆ ئایندەیەك كە هیوا هەیە باشتر بێت.   

  

ـ دەنگدەران پەند وەربگرن لە ئەزموونەكانی پێشوو، ئەم هەڵبژاردنە بقۆزنەوە بۆ گۆأنكاری راستەقینە و دوورخستنەوەی دەستی گەندەڵی و بێتوانا، ئەگەرنا هەر شكستەكانی ڕابردوو دووبارە دەبێتەوە و ئەوكاتیش پەشیمانی كەڵكی نابێت.  

  

ـ مەرجەعیەت پشتیوانی هیچ لیست و كاندیدێك ناكات و سەرجەم پرۆسەكە بەجێهێڵراوە بۆ ڕای دەنگدەران.   

  

ـ جەخت لە وردبینی دەكەینەوە لە سیڤی كاندیدەكان و راساڵەكان هەڵببژێرن كە جەستورن لەسەر سەروەری و گەشانەوەی عێراق و ئەوانە هەڵنەبژێرن كە بێتوانان و بڕوایان بە نەگۆڕەكانی گەلی عێراق نییە یان لەدەرەوەی دەستور كار دەكەن.   

  

ـ مەرجەعیەت جەخت لە رەخساندنی هەلومەرجی لەبار دەكاتەوە بۆ هەڵبژاردن دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و كاریگەری چەك و پارەی نایاسایی و دەستوەردانی دەرەكی.