گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەشیمانی كەڵكی نابێت’’

هەڕەشەیەكی تر لە سەدرەوە بۆ كۆنگرەكەی هەولێر 

2021.09.29 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەكی تر لە سەدرەوە بۆ كۆنگرەكەی هەولێر 

ناس كورد-

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەگەر بەشداربووانی کۆنگرەکەی هەولێر دەستگر نەکرێن، هەڵوێستی تووندیان دەبێت و ئەوكاتەش پەشیمانی سوودی نابێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتێکدا كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت "هێشتا چاوەڕوانیی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی بەشداربووانی کۆنگرەکەی هەولێرین". 

 

هەروەها دەڵێت "دووبارەی دەکەمەوە ئەگەر دەستگیرنەکرێن، رێکاری نیشتمانی تووندمان لەدژی ئەوانەی پەیوەندی ئاساییدەکەنەوە و کەمتەرخەمەکانیش دەبێت و ئەوكاتەش پەشیمانی سودی نابێت".

 

کۆنگرەکەی هەولێر

ڕۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021، زیاتر لە 300 کەسایەتی عەشایەری سونە و شیعەی عێراق کۆنگرەیەکیان لە هەولێر بەست لەژێر ناوی "مؤتمر السلام والاسترداد - کۆنگرەی ئاشتی و چاکبوونەوە"، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەکەدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.  

  

کۆنگرەکە کاردانەوەیەکی فراوانی حکومی و حزبی و جەماوەری لێکەوتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و زۆربەى حزبە شیعی و سونییەکان بەیاننامەی ناڕەزایەتییان دەرکرد.      

  

دەستبەجێ سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی ڕاگەیەنراویان دەرکرد و تێیدا ئاماژەیان بەوە کرد کە "ئاگامان لە بەستنی کۆنگرەکە نەبووە و ناوەڕۆکەکەى ڕای حکومەتی هەرێم نییە بەڵکو تەنها بەشداربووانی کۆنگرەکەیە."      

  

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئەلمەدای راگەیاندووە رێكخەری پشت كۆنگرەی كەسایەتییە عێراقییەكانی هەولێر كەسێكی ئەمەریكی جووە كە لە بنەڕەتدا عێراقییە و ناوی جۆزیف برودییە و سەنتەرێك بەڕێوەدەبات بەناوی "پەیوەندییەكانی ئاشتی".      

  

بەگوتەی لێدوانی سەرچاوەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (26ی ئەیلولی 2021) رێكخەرە ئەمەریكییەكە ناوەڕۆكی كۆنگرەكەی ئاشكرا نەكردووە بۆ ئاسایش و دەسەڵاتداران وایانزانیوە لەبارەی هەڵبژاردنەوەیە كە ئێستا باسی گەرمی ڕۆژە.      

  

سەرچاوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو، جۆزێف برودی هەندێك كەسایەتی كۆمەڵایەتی كۆكردووەتەوە و لەپڕدا باسی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان كراوە لەگەڵ ئیسرائیل و تەنانەت دواتر "مەسعود بارزانی بێئاگایی خۆی دەربڕیوە لە ناوەڕۆكی كۆنگرەكە".      

  

ئەو كەسەی بەیاننامەی كۆتایی دەخوێنێتەوە ویسام حەردان دلێمییە، پێشتر لەسەردەمی مالیكی وەك فەرماندەی هێزەكانی سەحوە دیاری كراوە، پەیوەندی زۆریشی لەگەڵ مالیكی و فەیاز هەیە و لەهەندێ سەردانیشدا لەگەڵ سەدر و حەكیم دەركەوتووە.      

  

ویسام حەردان، سەرپەرشتیاری كۆنگرەكەی هەولێر داوای لێبوردنی كرد و ڕایگەیاند، "بەیاننامەیەكم خوێندنەوە نەمزانی باسی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی تێدایە لەگەڵ ئیسرائیل".    

  

لاى خۆیەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەسەر کۆنگرەکە دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.      

  

لە لایەكیترەوە هەژماری فەرمی نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەزمانی عەرەبی پەیامێكی ئاراستەی كۆنگرەی دوێنێی هەولێر كرد و باس لەوە دەكات، "سەدان كەسایەتی عێراقی لەپێناو دروستكردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە".      

  

هەژمارەكە "تویتەر" لە پەیامێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25ی ئەیلولی 2021) بانگەشەی ئەوە دەكات بەشدارانی كۆنگرە سەدان كەس بوون لە شیعە و سوننە و گرنگییەكەی ئەوەیە لە گەلەوە هاتوون نەك حكومەت و دانیان ناوە بەو ستەمە مێژوییەی لە جووی عێراق كراوە.      

  

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەستی ئاشتیتان بۆ درێژ دەكات".