گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چین دوو كیلۆ خۆڵی سەر مانگی هێنایەوە بۆسەر زەوی

2021.09.29 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
چین دوو كیلۆ خۆڵی سەر مانگی هێنایەوە بۆسەر زەوی

ناس كورد-
مانگێكی دەستكردی چینی "Chang'e 5" نزیكەی دوو كیلۆگرام لە خاكی سەر مانگی هێنایەوە بۆ زەوی و بەمەش چین بوو بە سێیەم دەوڵەت لە پاش ئەمەریكا و ڕوسیا كە نمونەی پێكهاتەكانی مانگی لە بەردەستدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسە ڕوسییەكان كە "ناس كورد" بینیونی (29ی ئەیلولی 2021) مانگە چینییەكە گەیشتووە بەهەندێ جێگا پێشتر ئەمەریكا و ڕوسیا پێی نەگەیشتوون و لەناو ئەو نمونەشی هێناویەتییەوە بچوكترین بەردی تێدایە كە لە مانگەوە دەست مرۆڤ كەوتبن.


ئەو خۆڵەی چین هێناویەتی بەشێكی زۆری كاریگەری نێزەكی لەسەرە بەدرێژایی ملیارەها ساڵ ئەوەش بەپێی پشكنینەكان، زانایان ئەوەشیان وتووە دەكرێت لە رێگەی ئەم نمونەیەوە پێكهاتەی مانگ زیاتر ئاشكرا بكرێت لەگەڵ ئەو شتانەی پێشتر بەر مانگ كەوتوون.

The Chinese brought lunar soil to Earth. What was found in it – The Goa  Spotlight

The lunar soil brought by the Chinese probe amazes scientists