ناس كورد-
نوێترین راپۆرتە تەكنەلۆژییەكان ئاشكرای دەكەن، لەگەڵ سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەپڵیكەیشنی واتساپ پاڵپشتی مۆبایلە ئایفۆن و ئەندرۆیدە كۆنەكان ڕادەگرێت و خاوەنەكانیان ناچاردەبن هاندی نوێ بكڕن ئەگەر بیانەوێت لە واتساپ سودمەند بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی "ناس كورد" بینیونی (29ی ئەیلولی 2021) ڕاگرتنی پاڵپشتی 40 جۆر مۆبایل دەگرێتەوە لە چەشنی جیاجیا و سەرەتای مانگی یانزە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە" لە بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەبێت مۆبایلەكان ڤێرژی 4.1 یان نوێترین ئەپدەیت ئیش پێ بكات، بەم پێیەش هەندێ هاندی بەناوبانگ دەچنە دەرەوەی بازنەی واتساپ لەوانەش گالاكسی ئێس 3 و هواوای ئەسێند میت.
هەروەها بۆ ئایفۆنەكان واتساپ كار بە ئەپدەیتی IOSى 10 دەكات و بەم پێیەش بەكارهێنەرانی ئایفۆن 4 بەرەوخوار خزمەتگوزاری واتساپ لەدەست دەدەن و ئایفۆنی 6 یش پێویستی بە ئەپدەیت دەبێت چونكە بە IOSى 9 كاردەكات.