ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ پاسێکی خوێندکاران لەسەر ڕێگای حاجی ئاوا-چوارقوڕنە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، بەهۆیەوە دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا و دووانی تریش بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29ی ئەیلولی 2021) له‌سه‌ر ڕێگای نێوان حاجیاوا-چوارقوڕنه دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی قلاب ڤاڵڤۆ و مینی پاسی جۆری هایسی كه پاسی گواستنه‌وه‌ی خوێندكار بووه، پێكیاندا دا.
ده‌ڵێت، "له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا دوو خوێندکار گیانیان له‌ده‌ست دا و دووانی تر بریندار بوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و زیانێكی زۆریش به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه.