ناس کورد-
شەش زیارەتکار لەکەربەلا گیانیان لەدەستدا و حەوتى دیکەش رزگارکران، دواى ئەوەى پاسێکى زیارەتکارانى چلەى ئیمام حسێن کەوتە ناو روبارى حسێنییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى بەرگرى شارستانى کەربەلا کە دەست "ناس کورد" کەوتوە، پاسەکە لەجۆرى (هایس) بووە و کەوتووەتە ناو روبارى حسێنییەوە بەهۆى کێشەى میکانیکییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکان توانیان حەوت کەسیان رزگاربکەن، شەش کەسەکەى دیکەش دەرهێنراون لە پاسە نقومبووەکە و گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ ملیۆنان کەس لە پەیڕەوانی شیعە لە شاری کەربەلا کۆبونەوە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن کە دەکاتە کچەزای پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت).
زیارەتکاران لە نزیک مەزارگەی ئیمام حسێن لە شارەکە سەرو سینگی خۆیان دەکوتی و شیوەنیان دەکرد.
زیارەتکاران جگە لە بەغداو بەسرە لە شوێنەکانی تری سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان لەو مەراسیمە کردبوو بەشێکی زۆریان ڕێگەیەکی دووریان بە پێ بڕیبوو وەکو بەشێک لە مەراسیمی زیارەتەکەیان.
عەتەبەی عەباس کە ئەرکی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی مەراسیمەکانە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە (28ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، 16 ملیۆن و 327 هەزار و 542 کەس کە لە دەروازە سەرەکییەکانی (بەغدا-کەربەلا)، (نەجەف-کەربەلا)، (بابل-کەربەلا) و (حسێنییە-کەربەلا) چوونەتە ئەو شارە.