گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یاریدەدەرێکى پێشووى تاڵەبانى گیانى لەدەستدا

2021.09.28 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەرێکى پێشووى تاڵەبانى گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

عەبدوڵاى حاجى سەعید یاریدەدەرى پێشووى جەلال تاڵەبانى سکرتێرى کۆچکردووى یەکێتى بۆ کاروبارى بازرگانى گیانى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، عەبدوڵڵای حاجی سەعید هەمیشە لەخەمی کەرتەکانی  بازرگانی و پیشەسازیدا بووە، لە شاری سلێمانی ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەبەروپێشچونی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهاندا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەماوەی کارکردنیاندا وەک ڕاوێژکاری بازرگانی مام جەلال توانیوێتی کێشەی بازرگانان چارەسەر بکات و پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان خاوەنکاراندا دروستبکات.