گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆتایی زستان..پێشبینى نوێ بۆ بارانى ئەمساڵ

2021.09.28 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
کۆتایی زستان..پێشبینى نوێ بۆ بارانى ئەمساڵ

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات درێژەدان بە کەش و ھەوای وشک و کەمی رێژەی بارانبارین بۆ خوار ئاستی خۆی تا نیوەى وەرزى زستان بەردەوام بێت و دواتر دۆخەکە بگەڕێتەوە ئاستى خۆى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دیاردەی لانینا لە ھاوینی ساڵی ڕابردوودا دەستیپێکردو بووە ھۆی کەمبوونەوەی باران بۆ ئاستێکی زۆر نزم لە تێکرای خۆیدا و دروستبوونی وشکە ساڵی لە زۆربەی ناوچەکان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەم دیاردەیە پایزی ئەمساڵ بۆ تا نیوەی وەرزی زستانی ٢٠٢٢ کاریگەریەکانی بەردەوام ئەبێت و لەسەر ناوچەکانمان ئەبێتە ھۆی درێژەدان بە کەش و ھەوای وشک و کەمی رێژەی بارانبارین بۆ خوار ئاستی خۆی لە تەواوی ناوچەکەدا بەڵام لە کۆتایەکانی وەرزی زستان و چوونە نێو وەرزی بەھار بەگشتی کاریگەری لاواز ئەبێت و دۆخەکە دەگەرێتەوە ئاستێکی باشتر".

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، لە ھاوینی ساڵی ئایندەدا ٢٠٢٢ بە پێی زۆربەی راپۆرت و پێشبینی دەزگا جیھانیەکان چاوەروان دەکرێت خولەکانی دیاردەی ئێڵ نینۆ دەستپێبکاتەوە وە پێشبینی دەکرێت ماوەی خایاندنی تا ساڵی ٢٠٢٥ بێت "کە ئەمەش بۆ ناوچەکانمان و وڵاتانی دەوروبەرمان ئەبێتە ھۆی زۆربوونەوەی بەفر و بارانبارین، نەمانی کاریگەریەکانی وشکە ساڵی کە ئێستا بەھۆی بوونی دیاردەی لانیناوە کەش و ھەوایەکی وشک ھەیە لەناوچەکەدا".