گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ گێڕانەوە

تاوانى پێش شەوى بوکێنى؛ تەرمى کچێک دۆزرایەوە

2021.09.28 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
تاوانى پێش شەوى بوکێنى؛ تەرمى کچێک دۆزرایەوە

ناس کورد-

 

هێزە ئەمنییەکانى میسر دۆزینەوەى تەرمى کچێکیان راگەیاند کە چاوەڕوانى ئەوە بوو لەچەند رۆژى داهاتوودا ئاهەنگى هاوسەرگیریی ئەنجام بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنى هۆکارى گیان لەدەستدانى ئەو کچە کە شوێنەوارى چەقۆ و برینداربوون بەجەستەوەیە و تەرمەکەى لە تەنیشت ماڵەکەیان لەناوچەى قلیوب دۆزرایەوە، ئەوەش بەپێی "سکاى نیوز".

 

کچەکە کە لە بیستەکانى تەمەنیدایە بڕیاربوو رۆژى پێنج شەممە ئاهەنگى هاوسەرگیریی ئەنجام بدات، بەوتەى کەسوکارى ئەمڕۆ دواى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى چووەتە دەرەوە و دواتر تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گێڕانەوەیەک بۆ رووداوەکە خراوەتەڕوو، هەندێک دەڵێن بکوژەکە لەناو ماڵى کچەکە بووە و بەچەقۆ کوشتویەتى، هەندێکى دیکەش دەڵێن کەوتووە بەسەر بەربەستى ئاسنینى ناوچەکى نزیک لەماڵەکەى، گێڕانەوەى سێیەمیش هۆکارەکە بۆ کەوتنى لەباڵکۆنى ماڵەکەیەوە دەگەڕێنێتەوە.