گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رۆژانی پشووەكەی پەروەردە دیاری كرا 

2021.09.28 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژانی پشووەكەی پەروەردە دیاری كرا 

ناس کورد-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژە بەوە دەكات ئەوان تەنها سێ رۆژ پێویستیان بە قوتابخانەكانە كە رۆژێكیان خۆی دەكەوێتە رۆژی هەینی، پەروەردەش دەڵێت رۆژێكمان پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "ناس كورد" لە ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆن رۆژانی 8 و 9 و 10ی مانگی داهاتوو "تشرینی یەكەم" پێویستی بەناوەندەكانی خوێندن دەبێت بۆ دامەزراندنی ناوەندی دەنگدان، بەو پێیەشی رۆژی 8 مانگ هەینییە تەنها رۆژانی شەممە و یەك شەممەی داهاتووتر قوتابخانەكان لەكاتی دەوامدا لای كۆمسیۆن دەبن و وەزارەتی پەروەردەش رایگەیاندووە رۆژی پاش هەڵبژاردن بۆ خۆ ئامادەكردنەوە و گەڕانەوەیە بۆ بارودۆخی ئاسایی. 

 

سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق رایانگەیاندووە، بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو لە فەرمانگەكانی عێراق دەكرێتە پشوی فەرمی، ئەگەرچی ئەو رۆژە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت بەڵام گەشتی فڕۆكەخانەكان رادەگیرێن.