گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارەى سێ مانگى بەشێک لە مامۆستایان بەیەکجار دابەشدەکرێت

2021.09.28 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
پارەى سێ مانگى بەشێک لە مامۆستایان بەیەکجار دابەشدەکرێت

ناس کورد-

 

پەروەردەى رواندز رایگەیاند، پارەى سێ مانگى مامۆستایانى وانەبێژى هەمیشەیی بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەروەردەى رواندز ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی هەمیشەیی(میلاک) دەکاتەوە بەیانی چوارشەممە لەدیوانی پەروەردە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی بۆ هەرسێ مانگەکانی(۱ ، ۲ ، ۳) یەک و دوو  و سێی (۲۰۲۱زایینی).

 

جگە لە مامۆستایانى وانەبێژ لەهەرێمى کوردستان، بەشێکى دیکەى مامۆستایانى دامەزراو بۆ پڕکردنەوەى بەشە وانەکانیان بەشێوەى وانەبێژ وانە دەڵێنەوە لەبەرانبەر بڕێک پارەدا.