گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کێبڵی کارەبایان دەدزی

2021.09.28 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کێبڵی کارەبایان دەدزی

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە زیاتر لە 130 مەتر کێبڵی کارەبایان دزیوە، ئەوان لەکاتی دەرهێنانی مسی ناو کێبڵەکاندا دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری پێگەیشت كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیەو خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی."

 

دەشڵێت، "پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە."


لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
(م ، ن ، ب – لەدایكبووی 1999 ) دانیشتوی شاری كەركوك ، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە .
(ر ، ف ، ع – لەدایكبووی 2001 ) دانیشتوی شاری كەركوك ، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە.


باسی لەوەشکردووە کە "بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."


"جێی ئاماژەیە تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردووەو هێناویانە بۆناحیەی بەرزنجە بەمەبستی دەرهێنانی مسەكەی و ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا."

May be an image of one or more people, people standing and indoorNo photo description available.May be an image of car, outdoors and text that says "M TURBO"