گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى درێژکردنەوەى وەرزى یاسایى پەرلەمانی عێراق دەکرێت

2019.07.01 - 14:21
داواى درێژکردنەوەى وەرزى یاسایى پەرلەمانی عێراق دەکرێت
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەهۆى تەواونەکردنى چەند پڕۆژەیەک، داوا دەکرێت وەرزى یاسایى پەرلەمانى عێراق بۆ ماوەى 30 رۆژ، درێژبکرێتەوە. . نەهلە حەمەد ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیونی نەسڕ بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"بە هۆی تەواو نەکردنی چەند پڕۆژە یاسایەکی گرنگ بە تایبەتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پرسی دەنگدان لە سەر کاندیدی وەزارەتی پەروەردە، وای کردوە لە ئێستادا کۆدەنگییەک لە ناو پەرلەماندا هەبێت بۆ درێژکردنەوەی وەرزی یاسایی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ. . ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا دەنگ لەسەر درێژکردنەوەى وەرزی یاسایی پەرلەمان دەدرێت، هەموو فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانیش ڕەزامەندیان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕیوە. .