گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

خزمەتكاری ماڵێك هەموو جارێك تفی كردوەتە بەڕادی ئاو خواردنەوەكەیان

2021.09.28 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
خزمەتكاری ماڵێك هەموو جارێك تفی كردوەتە بەڕادی ئاو خواردنەوەكەیان

ناس کورد-

ژنە خزمەتكارێكی فلیپینی بەهۆی خراپی مامەڵەی خاوەن ماڵ و دواخستنی موچەكەی ئاوی توالێتی دەرخواردی خێزانەكە داوە و تفی كردووەتە ئەو بەڕادەی ئاوی لێ دەخۆن بەمەبەستی تۆڵە كردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی تودەی سەنگاپورە لە ڕاپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (28ی ئەیلولی 2021) بڵاویكردەوە، دادگا بڕیاری داوە ئەوە خزمەتكارە بەند بكات چونكە جگە لەو كارانە ئەوەشی بەسەردا ساغ بووەتەوە كە كەرەستەی جوانكاری ژنی ماڵەكەی بەكارهێناوە.

 

خێزانە سەنگاپورەییەكە لە ڕێگەی سیستمی چاودێری كامێراوە هەڵسوكەوتی خزمەتكارە فلیپینییەكەیان بۆ ئاشكرا بووە و بینیویانە لە ئاوی توالێت سەماوەری چایی پڕ دەكات و تف دەكاتە بەڕادی ئاو، لە كاتی دادگاییكردنیشدا پاساوی بەوە هێناوەتەوە مافی خوراوە و نانی باشی پێ نەدراوە و موچەی دوو مانگی وەرنەگرتووە.

 

دادوەری لێكۆڵینەوە ماوەی یەك مانگ زیندانیكردن سزای بۆ ئەم خزمەتكارە بڕیوەتەوە.