گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکى نوێ لەئۆپیکەوە: خواست لەسەر نەوت دەفڕێت

2021.09.28 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ لەئۆپیکەوە: خواست لەسەر نەوت دەفڕێت

ناس كورد-

 

رێکخراوى ئۆپیک پێشبینیدەکات لەچەند ساڵى کەمى داهاتوودا خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکى گەورە بەرزبێتەوە لەگەڵ گەشەى ئابورى جیهانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى رۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، ئۆپیک پێشبینیدەکات بەکارهێنانى نەوت رۆژانە  1.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزبێتەوە لەساڵى 2023 و بگاتە 101.6 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، خواست لەسەر نەوت لە ساڵانى 2021 و2022 بەبەهێزى گەشە دەکات و دەگاتەوە ئاستى پێش سەرهەڵدانى کۆرۆنا لەساڵى 2019.

 

ئەو پێشبینییە دژیەکە لەگەڵ پێشبینییەکانى ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى کە مانگى ئایار رایگەیاندبوو تێیدا داواى لە وەبەرهێنەران کردبوو بودجە بۆ پڕۆسەى نەوتى نوێ تەرخان نەکەن.

 

محەمەد بارکیندو ئەمیندارى گشتى ئۆپیک دەڵێت "خواست لەسەر وزە بەتایبەتى نەوت لەساڵى 2021 بەشێوەیەکى گەورە بەرزبووەتەوە دواى دابەزینى بەرچاو لەساڵى 2020، پێشبینیدەکرێت ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ماوەیەکى درێژ بەردەوام بێت".

 

پێشبینییە نوێیەکەى ئۆپیک هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەڕێژەیەکى گەورە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 79 دۆلار و 11 سەنت و نرخەکەی بەڕێژەی 1.31% بەرزبووەوە.   

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 74 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمان ڕێژەی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.