گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆى چرکەساتى رووداوەکە

وردەکاریی نوێ لەبارەى خۆکێشانى شۆفێرێکى منداڵ بە نۆ ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتردا لەهەولێر

2021.09.28 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی نوێ لەبارەى خۆکێشانى شۆفێرێکى منداڵ بە نۆ ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتردا لەهەولێر

ناس کورد-

 

پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، لەرووداوى خۆپێداکێشانى ئۆتۆمبێلێک بە نۆ ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتردا لە هەولێر باوکى شۆفێرەکە بەخەتابار دانرا و دەبێت قەرەبووى سەرجەم زیانەکان بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رووداوەکە شەوى رابردوو لەشەقامى ١٠٠ مەتری روویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکى زۆر خۆیکرد بەناو پێشانگایەکى ئۆتۆمبێلدا.

 

فازڵ حاجى وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لاندکرۆزێک کەمێردمنداڵێک لێیدەخوڕی و پێشبڕکێی دەکرد لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تر، کۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی کێشا بە نۆ ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتری بەردەم کۆمپانیایەک، زیانی بەهەمویان گەیاند.

 

وتیشى "ئێمە لەو ڕوداوە باوکەکە بەخەتابار دادەنێین، چونکە بەر لەهەموو شتێک بۆ ئۆتۆمبێلەکەی نەشرەو گلۆپی بەستاوە بۆئەوەی ڕێگای بۆ بکەنەوە، کە قەدەغەیە، لەدوای ئەوەش مێردمنداڵەکە مۆڵەتی شوفێری نەک هەر نەبوو، بەڵکو هێشتا تەمەنی هی پێدانی مۆلەت نەبوو".

 

"ئەو ڕوداوە بەزیانێکی مادی زۆر کۆتایی هات، کەلەوانەیە باوکەکە بتوانێت بیدات"، فازڵ حاجى وادەڵێت.