گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا هەڵوێستى سەلەفییەکان لە بارەى دەنگدان بە براكەی د. عەبدولەتیف

2021.09.28 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
دوا هەڵوێستى سەلەفییەکان لە بارەى دەنگدان بە براكەی د. عەبدولەتیف

ناس کورد-
کوڕێکى د. عەبدولەتیف سەلەفى ئاشکراى کرد، ئەو هەواڵانەى باس لە پشتگیرى سەلەفییەکانى کوردستان دەکەن بۆ کاندیدێکى هاوپەیمانى كوردستان هەڵواسراون و دورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەق کوڕى عەبدولەتیف یەكێك لە ڕابەرانی سەلەفی کوردستان، ئەمڕۆ (28ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "ئەو هەواڵانەى دەربارەی مامم مەلا غەریب ئەحمەد و باوکمەوە بڵاو بوەتەوە سەبارەت بە پشتگیرى و دەنگدان ساختەن و دوورن لە ڕاستییەوە".

 

عەبدولحەق، لە وەڵامى ئەو پرسیارەى ئایە نوێژخوێنان ئاڕاستە دەکەن دەنگ بە چ کاندیدێک دەدەن، وتى: "وەڵامى ئەو پرسیارە نادەمەوە".

 

ئەوەشى ئاشکراکرد، تا ئێستا وەکو خۆى بڕیارى نەداوە دەنگدەدات یاخود نا .

 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەندێک پەیج وسۆشیال میدیا دەنگۆى ئەوە بڵاوە کە عەبدولەتیف سەلەفى پشتگیرى مەلا غەریب ئەحمەد دەکات کە برایەتی و کاندیدى هاوپەیمانى کوردستانە لە بازنەی رانیە.

 

لە وەرزەكانی دەنگداندا مشتومڕ و بیروڕای جیاواز لە نێو هێزە ئیسلامی و قوتابخانە سەلەفییەكاندا سەرهەڵدەدات لەبارەی شەرعیەتی خۆ پاڵاوتن و دەنگدان و زۆرینەی سەلەفییەكان لەسەر رەتكردنەوەی حیزبایەتی و حەرامكردنی لە ئیسلامدا كۆكن و لەسەر ئەمەش لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەكان بەركەوتنیان زۆرە.