گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری گواستنەوەی کاڵا لە پۆستەی هەرێمەوە

پۆستەی حکومەت دەتوانێت لە حەوت ڕۆژدا کاڵا بۆهەر شوێنێکی جیهان بگوازێتەوە

2019.07.01 - 14:20
 پۆستەی حکومەت دەتوانێت لە حەوت ڕۆژدا کاڵا بۆهەر شوێنێکی جیهان بگوازێتەوە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح فەرمانگەی پۆستەی هەرێم، کردنەوەی سەنتەری  نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆستەی جیهانی ڕاگەیاند کە دەتوانێت لە ماوەی حەوت ڕۆژدا کاڵا بۆ هەر شوێنێکی جیهان بگوازێتەوە. . ئومێد محه‌مه‌د ساڵح،  وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەوە گەیاندنی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، نرخی ناردنی پۆستە  له‌ ڕێگەی  نووسینگەکانی فەرمانگەی پۆستەوە هەرزانترە و خێراتر دەبێت لە نووسینگەکانی کەرتی تایبەت. . فەرمانگەی پۆستەی هەرێم 80 نوسینگەی کردووەتەوە بۆ گەیاندن و وەرگرتنی کاڵا لە سەرانسەری جیهانەوە. . وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەدا، نوسینگەکانی پۆستە دەتوانن هەر کاڵایەکی ڕێپێدراو تا کێشی 30 کیلۆگرام لە یەک پۆستەدا بۆ وڵاتانی جیهان بگوازنەوە. . وتیشی: بەراوورد لە گەڵ سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت نرخی گەیاندنی پۆستە لە ڕێگەی ئەو سەنتەرەوە هەرزانترە و خێراترە. . لەبارەی نرخی گواستنەوەی کاڵا بۆ دەرەوەی وڵات، ئومێد محه‌مه‌د وتی نرخی گواستنەوەی یەک کیلۆ بۆ  وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە عەرەبیەکان بە  12 هەزار دینار، بۆڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقیا 15 هەزاردینار، بۆ ئەمریکا و ئۆستورالیا و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا 18 هەزاردینار دەبێت. . هەروەها باسی لەوەشکرد دەبێت کێشی هەر پۆستێک 30 کیلۆگرام  بێت ئەگەر زیاتر بوو ئەوا دەکرێتە دوو پۆستە. . سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ له‌ ساڵی 2007 دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی دارایی له‌سه‌ر داوای به‌غدا و له‌ مانگی 10 ی 2017 كاره‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌وه‌ ڕاگیرابوو. . دوێنێ یەکشەممە 31ی حوزەیرانی 2019، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند کێشەکانی ئەو سەنتەرەیان چارەسەر کردووە و دەستی بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کردووەتەوە. .