ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شۆفێریکردنی کەسێک لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکاندا ڕووداوێکی دروست کردووە و بەهۆیەوە سێ کەس بە سەختی برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021، لەسەر ڕێگای هەولێر - کەسنەزان، لەسایدی هاتن بۆ ناو شار پێکدادانێک لە نێوان ڕاڤ فۆڕێکی تایبەت و تاکسییەک ڕوویدا و بەداخەوە لە ئەنجامی ڕوداوەکەش سێ کەس بەسەختی برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی لێکۆلینەوەش دەرکەوت یەکێک لە شوفێرەکان کە شوفێری ڕاڤ فۆرەکە بووە سەرخۆش بووە و بە خێراییەکی زۆر لێیخوڕیوە، کاتێک گەیشتووەتە نزیک تاکسییەکە کە لە پێشەوە بووە بێ هیچ کەمکردنەوەیەکی خێرایی خۆی پێدا کێشاوە."
فازڵ حاجی دەڵێت، "مادەی سەرخۆشکەر و شوفێری دوو شتی دژ بەیەکن و نابێت بەیەکەوە کۆبکرێنەوە."