ناس کورد-
ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس وردەکاری کۆبوونەوەیەکی نهێنی بەرپرسانی ئێران و سعودیە لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە (سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021) بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئێران و سعودییە لە بەغدای پایتەختی عێراق بە نهێنی کۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیری بەغدا و بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە و کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بووە."
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تاران تایمز" لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نوێنەری ئێرانییەکان و عادل ئەلجوبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە نوێنەری وڵاتەکەی بووە."
پێشتر، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سی ئێن ئێن" هیوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیەی خواست و ڕایگەیاند، " هیوادارین بەزووترین کات ئەمە ڕووبدات" .