ناس کورد-
لەمیانەی سەردانیکردنی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ پێشانگایەکی بازرگانی لە شاری لیۆن، گەنجێک هێلکەیەک دەگرێتەوە ماکرۆن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، هێلکەکە بەر شانی ماکرۆن دەکەوێت، بەڵام ناشکێت، گەنجەکەش بەخێرایی دووردەخرێتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، گەنجەکە تەمەنی 19 ساڵە و لەدوای ئەوەش ماکرۆن وتویەتی، " دواتر دەچم دەیبینم ئەگەر شتێکی هەیە ڕێگەی بدەن بیڵێت."
ئەمە یەکەمجار نییە ماکرۆن ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە بە هێلکە، بەڵکو پێشتریش و لە ساڵی 2017 ئەوکاتەی کاندیدی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بوو، هێلکەیەکیان تێگرت، بەڵام ئەوکات بەر سەری کەوت و هێلکەکە شکا.