گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

2021.09.28 - 08:08
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

ناس کورد- 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تۆماردەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 80 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی گەیشتە 76 دۆلار و 10 سەنت. 

 

گەیشتنی نرخی نەوت بۆ سەروو 80 دۆلار بۆ یەکەمجارە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕوودەدات و کۆتا جار  لە مانگی ئەیلولی 2018 بەو نرخە مامەڵەی پێوەکرابوو.