گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ مامۆستایەکی ناڕازی لە ئێران لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەستگیرکرا

2021.09.27 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ مامۆستایەکی ناڕازی لە ئێران لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەستگیرکرا

ناس کورد-

هێزە ئەمنییەکانی ئێران عەزیز قاسم زادە، وتەبێژی مامۆستایانی ناڕازییان لە پارێزگای گیلان لەکاتی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیی ڕاستەوخۆدا دەستگیرکرد، ناوبراو باسی دۆخی خراپی مامۆستایانی لە وڵات دەکرد.   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، قاسم زادە لە کاتی چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەیەکی کەناڵی "منوتو" کە لە دەرەوەى ئێران پەخش دەکرێت قسە دەکات، لەناکاو دەنگی زەنگی دەرگا دێت و هێزە ئەمنییەکان خۆیان دەکەن بە ژووردا.

 

لەو کاتەدا قاسم زادە دەڵێت "بە ژمارەیەکی زۆرەوە هاتن، پاشان وێنەکەی دەپچڕێت و تەنها دەنگی دەمێنێت، دواتر بە تەواوەتی پەیوەندییەکەى دەپچڕێت.

 

لەلایەکی ترەوە، کەناڵی "ئەنجومەنی هەماهەنگی سەندیکای مامۆستایان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام کە هەواڵ و زانیاری لەبارەى چالاکی و ناڕەزایەتی مامۆستایانەوە دەگوازێتەوە هەواڵی دەستگیرکردنی قاسم زادەی بڵاوکردووەتەوە.

 

دەشڵێت، "ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو قاسم زادە لە ماڵی باوکی دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە."

تائێستا هێزە ئەمنییەکانی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەبارەى دەستگیرکردنی ناوبراو و شوێنی دەستگیرکردنی بڵاونەکردووەتەوە.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی ناڕازی لە زیاتر لە 30 شاری گەورەی ئێران بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی فراوان ئەنجام دەدەن و داوای زیادکردنی موچە و باشکردنی بژێوییان دەکەن.