گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن ئەو پاداشتەی دیاری کرد کە دەیداتە ئەو کەسانەی کارتی هەڵبژاردن وەردەگرنەوە

2021.09.27 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ئەو پاداشتەی دیاری کرد کە دەیداتە ئەو کەسانەی کارتی هەڵبژاردن وەردەگرنەوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ڕایگەیاند، هەرکەسێک پێش 6ی تشرینی یەکەم کارتی هەڵبژاردنەکەى وەربگرێتەوە کارتێکی مۆبایلی 10 هەزار دیناری پێ دەدرێت وەک پاداشتێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆن لە ئاگادارییەکی کورتدا (27ی ئەیلولی 2021) نوسیویەتی، "10 هەزار دینار باڵانس دیاری لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە لەکاتی وەرگرتنەوەى کارتی دەنگدانەکەت."

 

پێشتر کۆمسیۆن ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق لەڕێگەی کۆمسیۆنەوە پاداشتێکی دارایی دەداتە ئەو کەسانە دەچن کارتەکانیان وەردەگرنەوە، ئەوەش وەک هاندانێک تاوەکو خەڵکی کارتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە لەدوای 6ی تشرینی یەکەمی، سەرجەم کارتەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی لە بەغدا. 

ExtImage-5327826-157402400.jpg