گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆریای باشور بەنیازە خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغە بکات

2021.09.27 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
کۆریای باشور بەنیازە خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغە بکات

ناس کورد-

مون جەی ئین، سەرۆکی کۆریای باشور ئاماژەی بەوەدا، لەوانەیە پێویست بێت خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغە بکرێت، ئەمەش لەنێوەندی گفتوگۆکاندا سەبارەت بە مافی ئاژەڵان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکاتێکدا وەکو پێشتر خواستی لەسەر نەماوە، گۆشتی سەگ لە هەندێک لە ڕێستۆرانتەکاندا لەلایەن خەڵکانی بەتەمەنەوە داوا دەکرێت و دەخورێت، هەروەها دەتوانرێت لە هەندێک بازاڕی دیاریکراودا بەردەست بکەوێت.

 

ئەم لێدوانەی مون دوای کۆبوونەوەکەی هات لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە کیم بۆ کیومدا کە تیایدا باسیان لە هەوڵەکان کرد بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە جێهێڵراوەکان و سیستمێکی تۆمارکردن بۆ سەگەکان.

 

وتەبێژی مون لە بەیاننامەیەکدا وتی، " دوای کۆبوونەوەکە، مون وتی کاتی ئەوە هاتووە بە ئاگاییەوە قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ لەبەرچاو بگیردرێت."

 

لەلایەکی دیکەشەوە ئەوانەی گۆشتی سەگ دەفرۆشن جەختیان لە مافی خۆیان کردەوە و دەڵێن بژێوی ژیانیان لە مەترسیدایە.