گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ تۆمەت.. نهێنى دەستگیرکردنى ژنێک لە سلێمانى

2021.09.27 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تۆمەت.. نهێنى دەستگیرکردنى ژنێک لە سلێمانى

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى تۆمەتەکانى سەر ئەو ژنەى ئاشکراکرد کە لە بیستەکانى تەمەنیدایە و رۆژى یەکشەممە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ یەکشەممە پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند، کە لە پیاوێک و ژنێک پێکهاتوون، بەبێ ئەوەى تۆمەتەکانى سەر ژنەکە ئاشکرابکات.

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، ئەمڕۆ دووشەممە (27ى ئەیلولى 2021) بە "ناس کورد " ى ڕاگەیاند "ئەو ژنە سێ فەرمانى گرتنى هەبوو بە مادەکانى (377 و 432 و 446) کە خۆى لە دزى و هەڕەشە و خیانەتى هاوسەرى دەبینێتەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ژنە دەستگیرکراوەکە بەڕەگەز کوردە و تەمەنى 25 ساڵ زیاترە و هاوسەرگیرى کردووە.

 

تۆمه‌تبارەکە ناوى (چ، أ، ر) ەو بەوتەى پۆلیس له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات چەند سکاڵایەکى لەسەر تۆمارکرابوو، دواى پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا رۆژى 2021/9/26  ده‌ستگیر بكرێت.