گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هێمن هەورامى بۆ رێواز فایەق: پارتیبونێک قەرزارى

2021.09.27 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
هێمن هەورامى بۆ رێواز فایەق: پارتیبونێک قەرزارى

ناس کورد-

هێمن هەورامى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و جێگرى سەرۆکى پەرلەمان بەتوندى وەڵامى رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى دایەوە و بە ناڕاستەخۆ پێی دەڵێت کە "پارتیبونێک قەرزارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى ئەمڕۆ دووشەممە لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لە قەڵادزێ وتى "کە باسی زۆرینەی ساختە دەکرێت لە پەرلەمانی کوردستان، خەڵک دەزانن کێ تەزویری کردووەو ئەلبیسەکەیان باش لەبیرە".

 

وتیشى "وه‌ڵامی‌ كه‌س ناده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئێسته‌ قسه‌ به‌ پارتی‌ ده‌ڵێن پارتیبونێك قه‌رزارن".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە رێواز فایەق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا نیگەرانى قوڵى خۆى نیشاندا لە قسەکانى دوێنێی نێچیرڤان بارزانى کە لە بانگەشەى حزبەکەیدا رایگەیاند، تەنها حساب بۆ پارتى دەکرێت.

 

وتیشى "نێچیرڤان بارزانى خۆشى باوەڕى بەو قسەیە نییە، بەڵام ئەمە بووەتە بەشێک لە فەرهەنگى سڕینەوەى لایەنەکان لەلایەن پارتى یەوە، پێشبینىم وابوو ئەو خۆى ببوێرێت لەو جۆرە قسانە".

 

"حساب لەسەر ئەو زۆرینە ساختەکراوەیە کە هەیە، هەر هێزێک حساب بۆ یەکێتى نەکات، یەکێتیش حسابی بۆ ناکات و نایخوێنێتەوە"، رێواز فایەق وایوت.