گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرپەرشتیارى سەرەکى کۆنگرەکەى هەولێر لەپۆستەکەى لادرا

2021.09.27 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
سەرپەرشتیارى سەرەکى کۆنگرەکەى هەولێر لەپۆستەکەى لادرا

ناس کورد

دەستەى دامەزرێنەرى سەحوەى عێراق دورخستنەوەى ویسام حەردان سەرپەرشتیارى سەرەکى کۆنگرەکەى هەولێرى لەپۆستى سەرۆکى سەحوە راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى دەستەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە و ئاڕاستەى ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بڕیاردراوە لەسەر راسپاردنى شێخ محەمەد عەلى سلێمان بۆ رایکردنى کاروبارى سەحوە لەشوێنى ویسام حەردان.

 

ویسام حەردان سەرۆكی سەحوەكانی عێراقە، رێبەرێكی عەشایەرییە لە ئەنبار و هاوپەیمانی ئەمەریكییەكان بووە لە سەردەمی مالیكی. پاش هەڵای كۆنگرەكەى هەولێر بێئاگایی پێشوەختەی خۆی لە ناوەڕۆكی بەیاننامەكە راگەیاندووە، بەڵام هەر لەو رۆژەدا وتارێك بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە لە رۆژنامەیەكی ئەمەریكی داوای ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات.   

me_ga.php?id=26388