گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زاڵترین ئەگەر’’

نوێترین پێشبینی بەریتانی بۆ ئەنجامى هەڵبژاردن لەعێراق

2021.09.27 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پێشبینی بەریتانی بۆ ئەنجامى هەڵبژاردن لەعێراق

ناس کورد-

 

ماڵپەڕێكی بەریتانی جەخت دەكاتەوە گۆڕانی ڕیشەیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا ڕوونادات و زاڵترین ئەگەریش پێشڕەوی سەدر و نوێكردنەوەی ویلایەتی مستەفا كازمییە بە هاوپەیمانێتی سەدر لەگەڵ حەكیم و حەیدەر عەبادی.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدڵ ئێستا ئای بەریتانی لەراپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (27ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات لاوازی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن ئەگەرێكی زاڵە لە هەڵبژاردنی داهاتوو لەگەڵ ڕوودانی هەندێ سوپرایزی سنوردار. 

 

راپۆرتەكە هۆكاری پێشڕەوی چاوەڕوانكراوی سەدرییەكان دەگێڕێتەوە بۆ رێكخستنی تۆكمە و توانای لەكاركردنە سەر دەنگدەران وەك ركابەرێكی سەرەكی هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی. 

 

میدڵ ئێست ئای پێیوایە نەخشەی هێز لە داهاتوودا هاوپەیمانێتی سەدر و عەبادی و حەكیم دەبێت و كوردەكانیش دەچنە پاڵ شیعەكان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی و خۆپیشاندەرە ناڕازییەكانیش وەك خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە. 

 

راپۆرتەكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە كازمی بەشداری هەڵبژاردنی نەكردووە لە رێگای پێكهێنانی لیست، سەدرییەكانیش كاندیدی دیاریان نییە بۆ ئەو پۆستە ئەمەش رێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی كازمی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە وەك كاندیدێكی تەوافوقی لەنێوان لایەنە ركابەرەكان.