ناس کورد-
راوێژكارێكی یاسایی سعودی ئاشكرای كرد ژنێكی سعودی پاش دوو رۆژ لە هاوسەرگیری داوای جیابوونەوەی لە مێردەكەی كردووە بەهۆی ئەوەی قژی ڕووتاوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزەر ئەحمەد عەجەب لە دیمانەیەكی "سبق" ی سعودیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (27ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات نامۆترین دۆسیەی پارێزەرایەتی لای داوای جیابوونەوەی ژنێك بووە لە مێردەكەی پاش دوو رۆژ زەماوەندكردن بەهۆی ئەوەی بۆی دەركەوتووە قژی ڕووتاوەتەوە.
ئەم یاساناسە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە بەگوێرەی یاسای سعودیە ژن دەتوانێت داوای جیابوونەوە لە مێردەكەی بكات و مافە داراییەكانی وەرگرێت ئەگەر نەنگییەكی لێ دۆزییەوە لە شێوەی بەڵەكی و گولی و نا جێگیری باری تەندروستی لەگەڵ كێشە سێكسییەكانی تر بەمەرجێك پێشتر نەیزانیبێت و بێدەنگی لێ كردبێت، بەڵام قژ ڕووتانەوە عەیبێكی گەورە نییە بەتایبەت كە ئێستا چاندنەوە هەیە.