ناس کورد-
سەلام عەزیز، کاندیدی سەربەخۆ لە لە بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کشایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کاندیدە کوردە (دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021) بە "کەرکوک ناو"ی ڕاگەیاندووە، "كاندیدی زۆر هەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو كەسایەتییەی هەمە لەدەستی نەدەم، لە كاندیدایەتی پەشیمان بومەوە و پاشەكشێم كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە لەم وڵاتە پشتی باشت هەبێت تا بچیتە ناو ڕکابەری هەڵبژاردنەوە و هۆكارێكی دیکەش ئەوەیە کە دەنگی كورد لە كەركوك پەرتەوازە نەبێت."